مه‌كگۆڕك كێيه... بۆچى پێداگيرى له‌سه‌ر يه‌كپارچه‌يى عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
برێت مه‌كگۆڕك ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى باراك ئۆباماوه نوێنه‌رايه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ده‌كات له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به خه‌مخۆرى يه‌كپارچه‌يى عێراق ده‌ناسرێت و گومانده‌كرێت له ناوخۆى ئه‌مريكادا تا ئێستا سه‌رۆكى نوێى وڵاته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى بينى بێت.
له دوو رۆژى رابردوودا نێردراوى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش برێت مه‌كگۆڕك هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له دوو باڵه‌كه‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوويه‌وه و دوێنێش به ياوه‌رى شاندێك كه پێكهاتبوو له نوێنه‌رانى وڵاتانى زلهێز و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانيدا ناوبراو جه‌ختى له‌سه‌ر داواكارى دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كردووه‌ته‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كانى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى مێژوويمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجامدا و ئه‌و دهستهبهرانهشمان خسته‌ڕوو كه سه‌رۆك بارزانى داوايكردبوون له به‌رامبه‌ر دواخستنى ريفراندۆم.
له نوێترين پێشهاتدا هێزه‌ر نۆرێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئاگادارى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى ماكگۆرك و به‌ديلى ريفراندۆم نييه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و به‌دیله‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی سه‌رۆك بارزانیان كردووه به‌مه‌به‌ستی دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، رایگه‌یاند ئه‌وان جارێ ئاگاداری ناوهڕۆك و ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه نین كه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجامیداون.
پێشتر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، ريفراندۆم به هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخرێت مه‌گه‌ر گرێنتييهكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بدرێت.
له باره‌ى ئه‌زموون و كاريگه‌رى و كه‌سايه‌تى برێت ماكگۆڕكهوه به‌ڕێوبه‌رى گشتيى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ توێژينه‌وه و راگه‌ياندن، له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: مەکگۆڕک ئێستا یەکێکە لە کۆنترین دیپلوماتکارانی وەزارەتی دەرەوە کە بە حیساب شارەزای عێراقە. بۆیە شکستهێنانی عێراق بە شکستهێنانی ئەزموونی خۆی دەزانێت ئەمەش هۆکاری زۆر پێداگیریکردنیەتی لە سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: مەکگۆڕگ بە پیاوی ئۆباما دەبینرێت و ترەمپ هیچ نرخێکی بۆ دانانێت و تەنانەت گومان هەیە تا ئێستا ترەمپی هەر دیتبێت! بۆ نموونە مه‌كگۆڕك تا ئێستا چەندین وێنەی خۆی و ئۆبامای بڵاوکردووەتەوە، بەڵام یەک وێنەی خۆی و ترەمپی نییە!
هه‌روه‌ها له باره‌ى كه‌سايه‌تى ئه‌و نوێنه‌ره‌ى ئه‌مريكاوه ده‌ڵێت: مەکگۆڕک کەسێکە زۆر حەزی لە خۆدەرخستن و فشەکردنە و بەردەوام وێنەکانی بڵاودەکاتەوە. کە زۆربەی وێنەکانیشی لەگەڵ بەرپرسانی کوردستانە.
له باره‌ى هۆكارى ئاگادارنهبوونى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له هه‌وڵه‌كانى مه‌كگۆڕك نوره‌دين وهيسى نووسيويه‌تى: مه‌كگۆڕك تەنیا ئەو بەرپرسیاریەتیەی شەڕی داعشی هەیە و لەوە زیاتر ناتوانێ هیچ بڕیارێک بدات و هیچی بەدەست نییە. بۆیە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی: ئێمە ئاگاداری پێشنیازەکانی مه‌كگۆڕك نیین.