نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان ناخوازێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
لە دیدارێکدا، لەگەڵ باڵیۆزی نوێی فنلەندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هاوكارییه‌كانی فنله‌ندای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا و دووپاتی كرده‌وه كه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر هه‌ر ماون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان ناخوازێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكییه‌كان و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی عێراق ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/1/2020 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فیسا هاكینین باڵیۆزی فنله‌ندا له عێراق، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی فنله‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاری نوێیدا و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فنله‌ندا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه فیسا هاكینین باسی سه‌ردانی خۆی بۆ هێزه‌كانی فلنهندا وه‌ك به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانیی دژی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌رده‌وامیی هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یماندا بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی مه‌شق و راهێنانه‌وه.
تاوتوێكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی عێراق، جێبه‌جێكردنی داوای خۆپیشانده‌ران، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان بە دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ڕه‌وشی ئابووری و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.J