به ڤيديۆ.. پاكستان له جه‌ژنى نيشتيمانيدا نمايشێكى سه‌ربازى گه‌وره سازده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ رۆژى جه‌ژنى نيشتيمانييه له پاكستان. له مێژووى خۆيان‌دا موسڵمانه‌كانى نيمچه كيشوه‌رى هيند، رۆژى 24ى ئازار به رۆژى سه‌ركه‌وتن ده‌زانن، چونكه له‌و رۆژه‌دا بوو، ره‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى پاكستان.
دواتر له رۆژى 14ى ئاب/ ئۆگستى 1947، به سه‌ركردايه‌تى جه‌واهير لال نه‌هرۆ، ده‌وڵه‌تى پاكستان راگه‌يه‌ندرا و مووسڵمانه‌كانى هيند كۆچڕه‌ويان كرد به‌ره‌و وڵاته تازه‌كه و به‌شێكيشيان رووبه‌ڕووى كوشتار و ئاواره‌كردن بوونه‌وه له لايه‌ن هيندييه‌كانه‌وه.
به‌و بۆنه‌يه‌وه سوپاى پاكستان نمايشێكى سه‌ربازى گه‌وره‌ى به به‌شدارى سه‌رجه‌م يه‌كه جياوازه‌كانى سوپاى وڵاته‌كه‌ى رێكخست.