عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی چەندین پرسی هاوبەشیان تاوتوێ كرد

"چه‌ندین میکانیزمی هەماهەنگییان لە نێوان هەولێر و بەغدا خستە بەرباس"

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ، چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەندین پرسی هاوبەشیان لە بەغدا تاوتوێ کرد.

نووسینگەی عەبادی بڵاویکردووەتەوە: "نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عەبادی میکانیزمی هەماهەنگییان لە نێوان هەولێر و بەغدا خستە بەرباس و هەردوولا جەختیان لەسەر بەدواداچوون بۆ شانه‌ نووستووەکانی داعش کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "هەولێر و بەغدا هاوڕان لەسەر ئەوەی گفتوگۆی بەردەوام لە چوارچێوەی دەستوور ئامرازێکە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان".