ره‌وشی ناوچه "كێشه له‌سه‌ره‌كان" له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
گرژیی و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان و ده‌رهاویشته‌كانی ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه (كێشه له‌سه‌ره‌كان) له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولای خستووه‌ته سه‌نگی مه‌حه‌كه‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه قه‌یرانێكی سیاسی دیكه‌ی لێبكه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌بێت كه تازه به ناته‌واوی ده‌یه‌وێ به كیشه و قه‌یرانه قوڵه‌كانی عێراق رابگات.
ناكۆكییه سیاسییه‌كانی له‌و ناوچانه هێشتا گه‌رمترین قه‌یرانی مه‌یدانی سیاسی عێراقن. ئه‌وه له كاتێكدایه داخوازی زۆر هه‌یه تا به خێرایی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤتری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات نه‌بێت.
ئێستا له‌و ناوچه "كێشه له‌سه‌رانه" ره‌وشێكی ناجێگیر و چه‌قبه‌ستوو هه‌یه، له شنگال به‌ریه‌ككه‌وتن روویدا و ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كانی خانه‌قین به‌ره‌و خراپتر رۆیشتووه. هاوشانی ئه‌و دۆخه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌ی هه‌یه، ده‌رهاویشته‌ی قه‌یرانه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كه‌ركووك زیاتر ره‌نگیداوه‌ته‌وه و پێده‌چێت په‌یوه‌ندییه ناجێگیره‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ر ساتێك بته‌قێنێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رپرسێكی سیاسی ئاگادار كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكریت، به رۆژنامه‌ی "العربي الجديد"ـی گوتووه: "حكوومه‌تی عێراق كه ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، دڵنیا نییه له ره‌وشی ناوچه "ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان"، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كۆنترۆڵیان به‌سه‌ردا كردووه‌و بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی زیاتری خۆیان ناكۆكییه‌كانیان قوڵتر بووه‌ته‌وه. دۆخه‌كه هێنده هه‌ستیاره رۆژانه له‌باره‌ی ره‌وشی شنگال و كه‌ركووك و خانه‌قین راپۆرت ده‌گه‌یێنریته سه‌رۆك وه‌زیران".
ئه‌و به‌رپرسه ئاگاداره به رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه: "حكوومه‌تی عێراقی هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌وه چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه، لێكتێگه‌یشتنێك درووست ببێت توندی گرژییه سیاسییه‌كان خاوبكاته‌وه. له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی كوردستانیش به‌تایبه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسه ده‌ڵێت: "شاندێكی باڵای كورد به‌م زووانه بۆ باسكردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه "ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان" و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی سیاسی كه جێگای بایه‌خی هه‌ر دوو لایه ده‌گه‌نه به‌غدا و حكوومه‌تی عێراقیش كار بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باسی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكه‌ن، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی ناوچه "ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان" و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆی".
لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی ئاڵۆزبوونی زیاتری ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌وه هۆشداریی ده‌ده‌ن و داوای دانووستانی نیشتمانی ده‌كه‌ن، له‌نێو ئه‌وانه‌دا ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردستان قسه‌م له‌باره‌ی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه، چونكه لاوازییه‌ك هه‌یه له هه‌ماهه‌نگی و چاودێری بڕیاره‌كان و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كاندا كه دیارترین هۆكاری ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تن. به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن گرنگن و له ده‌ستووری عێراقدا دیاری كراون".
عه‌لاوی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "مه‌ترسییه‌كانی ره‌وشی ناوچه "كێشه له‌سه‌ره‌كان" له‌سه‌رمان پێویست ده‌كات به‌خێرایی ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی بكه‌ین و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و ره‌وشه بدۆزینه‌وه. بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌و پرسه و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی دیكه زۆر گرنكه و پێویسته بۆ پرسه گرنگه‌كان هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوانیاندا هه‌بێت".
هه‌روه‌ها مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال له‌وچوارچێوه‌یه‌دا گوتوویه‌تی: "میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاریی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هه‌وڵی درووستكردنی كێشه و قه‌یران ده‌ده‌ن له‌و ناوچانه‌دا. حه‌شد به‌هاوكاری په‌كه‌كه پێكه‌وه‌كاریان بۆ دانانی قایمقامقامێك بۆ شنگال كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێندا تایبه‌تییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراندنه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ره‌وایه‌تییه‌كی نییه".
قایمقامی شنگال به رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه: "هێشتا كاره كارگێڕییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌ی شنگال رایی ده‌كه‌ین، له خێوه‌تگایه‌كی ئاواره‌كاندا كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ین. چونكه حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه رێگه به ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی شنگال ناده‌ن بچنه‌وه شارۆچكه‌كه كاره‌كانیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ر به خۆیان نه‌بن. ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه رێزی شكۆی ده‌وڵه‌ت بگرن و ده‌وڵه‌تیش ئه‌منییه‌تمان بپارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان بكه‌ین، ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شنگال و ده‌ست به كار ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگای كه‌ركووك دۆخێكی ئه‌منی مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێی هه‌یه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو له گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵای شاره‌كه تیرۆر كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌نی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م دوواییانه گووتی: "كه‌ركووك داگیركراوه‌و وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه. پێویسته گرووپه چه‌كداره‌كان به خێرایی له پارێزگای كه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه و و ده‌كرێت دۆسێی ئه‌منی و ئیداری پارێزگاكه راده‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌ی و پێكهاته‌كانی خۆی بكرێته‌وه و پارێزگارێكی بێ لایه‌ن بۆ شاره‌كه دیاری بكرێت".
له‌باره‌ی خراپتربوونی ره‌وشی ناوچه "كێشه له‌سه‌ره‌كان" تاڵب فه‌لاحی، شاره‌زای سیاسی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "ئه‌و گرژیانه‌ی به‌م دوواییانه له قه‌یرانی ئه‌و ناوچانه و نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیادیان كردووه، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوتله سیاسییه‌كان، ئه‌وه ده‌رهاویشته‌ی قه‌یرانی ته‌واونه‌كردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدییه، چونكه كوتله سیاسییه‌كان نه‌یاری عادل عه‌بدولمه‌هدین و نایانه‌وێت حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت. هه‌ر بۆیه ناكۆكی و گرژییه‌كانیان بردووه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ش تا قه‌یرانێكی دیكه درووست بكه‌ن و ئه‌و بارودۆخه‌ش له شنگال و كه‌ركووك و خانه‌قین روویدا".
فه‌لاحی ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی ناو هاوپه‌یمانێتی بونیادنانه‌وه‌و چاكسازی له ناوچه "كێشه له‌سه‌ره‌كان" باره‌گایان هه‌یه و خاوه‌ن هه‌ژموونن، له‌و رێگایه‌شه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه‌كانی كوردستان هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌ی نایانه‌وێت حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌و په‌ویه‌ندییانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی حۆشحاڵ نیین، هه‌ر بۆیه له‌م كاته‌دا و له‌و ناوچانه هه‌وڵی درووستكردنی گرژی زیاتر و قه‌یرانی دیكه ده‌ده‌ن".
فه‌لاحی له مه‌ترسیدارێتی ته‌ندرووست ئیداره‌دانی ئه‌و دۆسیه‌یه و ده‌ركردنی بڕیارگه‌لێك كه ببێته مایه‌ی ئیستیفزازكردنی كورد هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك قه‌یرانێكی مه‌ترسیدار له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خوڵقێنێ، ململانێیه‌كی سیاسی دێنێته ئاراوه و ده‌رهاویشته‌كانیان كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر كاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت كه هێشتا له سه‌ره‌تای رێگاكه‌دایه".
له پاش رووخاندنی رژێمی به‌عس، حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌جددی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه "كێشه له‌سه‌ره‌كان"ـی نه‌داوه‌و گرفته‌كان زیاتر كه‌ڵه‌كه‌بوون، به‌تایبه‌تی له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه ناوچه‌كه راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرایه‌وه‌و دۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئیداری ئه‌و ناوچانه گرژیی زیاتریان به‌خۆیانه‌وه بینی.