به ڤيديۆ.. روانگه‌ى سووريا: توركيا كوشتارگه‌يه‌كى بۆ مه‌ده‌نييه‌كانى عه‌فرين سازكردووه
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا، له ده‌روازه‌ى عه‌فرين، شه‌وى رابردوو، كاروانێكى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نيان بۆمبابارانكرد، كه ده‌يانويست شاره‌كه به‌جێبهێڵن و له ئاكامدا لانيكه‌م 18 هاووڵاتيى گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له 45 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون، كه زۆربه‌يان منداڵ و ژن و هاووڵاتى به‌ساڵاچوون.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، كه بنكه‌ى سه‌ره‌كى له له‌نده‌نه، ئه‌و كوشتاره‌ى مه‌ده‌نييه‌كانى عه‌فرينى له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى توركياوه به "كوشتارگه" وه‌سفكردووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، روانگه‌ى سووريا رايشيگه‌ياندووه، "روانگه‌كه له چه‌ندين سه‌رچاوه‌ى بڕواپێكراوه‌وه زانيويه‌تى، له نيوه شه‌وى رابردووه‌وه تا ئێستا فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به چڕى بۆمبابارانى عه‌فرين ده‌كه‌نه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له هه‌واڵى شه‌هيدبوونى 18 هاووڵاتى دڵنيابووينه‌ته‌وه، كه 5يان منداڵن و زياتر له 45 هاووڵاتى ديكه به ئه‌ندازه‌ى جۆراوجۆر بريندار بوون و به‌شێكيش له ته‌رمى شه‌هيده‌كان هێشتا له ژێر داروپه‌ردووى خانووه داڕووخاوه‌كاندا ماوون".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ده‌يانه‌وێت هاووڵاتيانى شاره‌كه ناچار بكه‌ن، به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێم رانه‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه رووبكه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئه‌وان ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتوون".
ئاشكراشيكردووه، له نيوه شه‌وى رابردووه‌وه 2 هه‌زار و 500 هاووڵاتى مه‌ده‌نى عه‌فرينيان به‌ره‌و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌جێهێشتووه. به تايبه‌تى به‌ره‌و ناوچه‌كانى نوبل و زه‌هرا و كێڵگه كشتوكاڵييه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى لايه‌نگرانى ئه‌سه‌د له باكوورى حه‌له‌ب ره‌ويان كردووه.
روانگه‌ى سووريا، باسى له‌وه‌شكردووه، "له دوێنێوه شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت له نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى به‌رگرى ميللى له لايه‌ك و سوپاى توركيا و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيا له لايه‌كى ديكه‌وه، له باكوورى شارى عه‌فرين به‌رده‌وامه".
سه‌باره‌ت به له‌شكركێشييه‌كه‌ى توركيا، روانگه‌ى سووريا روونيكردووه‌ته‌وه، "له دوێنێوه سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى له باكوورى عه‌فرينه‌وه نه‌يانتوانيوه هيچ پێشڕه‌وييه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام له كه‌رتى خۆرئاواى ده‌وروبه‌رى عه‌فرينه‌وه خه‌ريكى جموجۆڵن بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر عه‌فرين و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆمبابارانى فڕۆكه و تۆپبارانى تۆپخانه‌كان به چڕى بۆ سه‌ر سه‌نگه‌رى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ده‌ستيپێكردووه و له هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه زيانى گيانى هه‌يه".
به گوێره‌ى ئامارى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، تا ئه‌مڕۆ 245 هاووڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هيد بوونه، كه 41يان منداڵن و 26يان ئافره‌ت بوونه و شه‌هيده‌كان كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نن.
هه‌ر به گوێره‌ى ئاماره‌كه، 447 سه‌رباز و چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيا كوژراوون، كه 71يان سه‌ربازى توركيا و ئه‌وانى ديكه چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانن.
هه‌روه‌ها 91 چه‌كدارى هێزه ميللييه‌كانى سووريا كه بۆ هاوكارى يه‌په‌گه چووبوونه عه‌فرين كوژراوون و ژماره‌ى كوژراوانى هێزه كوردييه‌كانيش به گشتى گه‌يشتووه‌ته 429 شه‌ڕڤان.
سه‌رچاوه‌كانى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ گه‌واهى ئه‌وه‌شيان داوه، كه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى به مه‌به‌ست، رێگه به هيچ جووڵه‌يه‌ك له سنوورى 90 گوند و شاره‌دێى ناوچه‌كه ناده‌ن و كاتێكيش هاووڵاتيان ده‌يانه‌وێت رابكه‌ن، بۆمبابارانيان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى راكردنيان بگۆڕن و رووبكه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى سوپاى توركيادايه.
سوپاى توركيا به به‌شدارى زياتر له 40 هه‌زار سه‌رباز و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كان، له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه ده‌ستپێكردووه و ئامانجى كۆتايهێنانه به ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كه توركيا به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)يان له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و به "تيرۆريست" وه‌سفيان ده‌كات و هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش تا ئێستا هيچ هه‌وڵێكى بۆ راگرتنى شه‌ڕه‌كه و ناچاركردنى توركيا به وه‌ستاندنى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى نه‌داوه.
سه‌رچاوه: روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ
ئ.ر