بريندارێكى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى بنه‌سڵاوه گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
چالاكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه، هه‌واڵى گيان له‌ده‌ستدانى يه‌كێك له بريندارانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دوێنێى بنه‌سڵاوه‌يان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، سه‌باح ره‌حمانى (33 ساڵ)، كه له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دوێنێى بنه‌سڵاوه له‌گه‌ڵ باوكيدا بريندار بوو، گيانى له‌ده‌ستداوه.
سه‌باح ره‌حمانى، باوكى دوو منداڵه، كه يه‌كێكيان كۆرپه‌يه‌كى دوو مانگييه.
سه‌باح ره‌حمانى له‌گه‌ڵ باوكيدا بوو، كاتێك به هۆى بۆمبێكه‌وه له بنه‌سڵاوه كرانه ئامانج و هه‌ردووكيان بريندار بوون.
ئه‌و دوو هاووڵاتييه كورده‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، په‌يوه‌ندييان به رێكخستنه‌كانى حزبى ديموكراته‌وه هه‌يه، كه پارتێكى چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكارى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه و له سنوورى كۆيه، كه‌مپێكى تايبه‌تيان هه‌يه.
سايتى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران(حدكا) بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌باح ره‌حمانى له ته‌مه‌نى 18 ساڵيدا به ره‌سمى بووه‌ته ئه‌ندامى حزب.