عێراق مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵكو دوو مه‌رجی دیكه‌یان هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مووچه بنێرن.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ زۆری ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵكو دوو مه‌رجی دیكه‌یان هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فەرمانبەران ره‌وانه بكه‌ن.
حه‌دیسی، دوو مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدای ئاشكراكرد، یه‌كه‌میان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و دووه‌میشیان راده‌ستكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌غدا چاوه‌ڕێی هاتنی شاندی كوردستان ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو كێشه.