رۆنالدینهۆ داوا دەکات پاراگوای جێبێڵێت

داواکەی رەتکراوەتەوە

رۆنالدینهۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا نزیکەی چوار مانگە لە پاراگوایە و تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەم وڵاتە جێبێڵێت و لە ژێر چاودێریدایە.

رۆژنامەی وەرزشی گلۆبۆی بەڕازیلی بڵاویکردووە ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر بە هۆی پاسەپۆرتی ساختەوە لە پاراگوای دەستگیر کرا و دوای دوو مانگ بە کەفالەت ئازاد کرا، بەڵام ئەنجومەنی دادوەری پاراگوای رێگەی پێنەدا وڵاتەکەیان جێبێڵێت و ئێستا لە هۆتێلێکی ئەم وڵاتە لە ژێر چاودێریدایە تا ئەو کاتەی دادگاییەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە رۆنالدینهۆ داوای لە کاربەدەستانی پاراگوای کردووە رێگەی پێ بدەن وڵاتەکەیان جێبێڵێت، بەڵام ئەنجومەنی دادوەری پاراگوای داواکەی رەتکردووەتەوە.