داواكاری گشتی رێكاری یاسایی دژی چەند كەناڵێكی راگەیاندن دەگرێتەبەر

دوای ئاگاداركردنەوە پابەند نەبوون

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی نووسراوی فەرمی داواكاری گشتی كە وێنەیەك دەست كوردستان24 كەوتووە، ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن دوای ئاگاداركردنەوەیان لە راوەستانی ھەڵمەتی نابەجێ كە بەرامبەر لایەنەكان دەیانكرد، بەھۆی پابەند نەبوونیان رێكاری یاسایی دژی ئەو كەناڵانە دەگرنەبەر.

وەك لە نووسراوەكەی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆكراوە، دوابەدوای نووسراومان ژمارە (580) لە 18/10/2017، كە ئاراستەی ھەندێك كەناڵی ئاسمانی كوردی كرابوو بۆ راوەستانی ئەو ھەڵمەتە نابەجێیەی كە بەرامبەر لایەنەكان دەیانكرد، بەھۆی پابەند نەبوونی بەشێك لەم دەزگا میدیایانە و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەر دەستن و ھاوپێچن، وە بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە ئەمن و ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی كوردستان، رێكاری یاسایی پێویست دژی بەڕێوەبەری گشتی ئەم دەزگا راگەیاندنانەی كە ناوی لە خوارەوە ھاتووە دەگرێتەبەر.

دەقی نووسراوی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان
دەقی نووسراوی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان