گۆڕانكاری له پاسپۆرتی عێراقیدا دهكرێت
K24- سلێمانی:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا گۆڕانکاری لە پاسپۆرتی وڵاتهكهیدا بکات و وێنەیەکی تایبەتی ھەر پارێزگایەك بخاتە سەر پاسپۆرتی ھاووڵاتیان. بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتەکان کردووە وێنەیەك دیاری بکەن، بەڵام تائێستا ئیدارەی پارێزگای سلێمانی وێنەیەکی بۆ سەر پاسپۆرت یەکلایی نەکردووەتەوە و ھێشتا لە گفتوگۆ و راوێژدان.
سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانییش لهمبارهیهوه دهڵێت: ئهوان چاوەڕێی پارێزگارو سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگان بۆ ئهوهی وێنهیهك وهك هێما بۆ پاسپۆڕتی هاووڵاتیانی سلێمانی یهكلایی بكهنهوه.
ھەرچەندە تائێستا کۆدەنگی لەسەر وێنەیەك وەك ھێمای سلێمانی بۆ سەر پاسپۆرت درووست نەبووە، بەڵام راوێژ و گفتوگۆ لە نێوان لایەنە پەیوەندارەکانی ئەو شارە سەبارەت بەو پرسە ھەیە و ئهندامێكی ئهنجوومهنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: بژاردە و وێنە و ھێمای زۆری شارەکە ھەن و دەتوانین یەکێك لە وێنەکان کە گوزارشت لە شارەکە بکات یەکلایی بکەینەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، ساڵانە لە زۆرینەی ریزبەندە جیھانییەکاندا پاسپۆرتی عێراق بە یەکێك لە خراپترین پاسپۆرتەکان ھەژمار دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ حکوومەتی عێراق بڕیاریدا گۆڕانکاری تێدا بكات، کە بەپێی گۆڕانکارییەکان پاسپۆرتە نوێیەکەی عێراق پێشکەتووە و لە کاتی گەشتکردن پێویستی بە مۆری ھاتن و چوون نابێت، چونکە پەڕەی یەکەمی پاسپۆرتەکە ھەموو زانیارییەکی تێدا دەبێت و جگە لە پەنجەمۆر چاویش دەخوێنێتەوە.
H.B