مه‌لا به‌ختیار: گۆڕان رازی بووه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، گرنگترین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و سێ هێزه سیاسییه بوو.
مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، هێشتا گفتوگۆ له باره‌ی میكانیزمی ئه‌و 7 خاڵه ماوه، كه پێشتر یه‌كێتی به پارتی و گۆڕانی داوه و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی خۆیان له باره‌ی حه‌وت خاڵه‌كه راگه‌یاندووه و واژۆیان كردووه.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند، بۆچوونه‌كان له‌یه‌ك نزیكبوون و گفتوگۆكان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه و گوتی: "دوا قسه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، یان ئه‌وپه‌ڕی دوو سبه‌ی دواخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و سبه و دووسبه‌ی دوا بڕیار له ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌ده‌ین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، گۆڕان رازی بووه بگه‌ڕێته‌وه و په‌رله‌مان و له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "هه‌ر هێنده ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه و پرسیار و وه‌ڵامه‌كانتان هه‌ڵگرن".