"شۆفێری ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان به‌م رێگایه‌دا مه‌ڕۆن"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بارانی به لێزمه‌ی ئه‌م به‌یانییه، ئاستی ئاوی به‌نداوی دۆڵی سماقوڵی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و بووه به‌هۆی درووستكردنی كێشه بۆ ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان.
له ئاگاداریینامه‌یه‌كی هاتوچۆی هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه "ئاوی به‌نداوه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ئۆتۆمبێلی بچووك ناتوانێت به‌سه‌ر پرده‌كه‌یدا بپه‌ڕێته‌وه‌و ته‌نها ئۆتۆمبێله به‌رزه‌كان و بارهه‌ڵگری بچووك ده‌توانن به‌سه‌ریدا برۆن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، داوا له شۆفێران ده‌كات، به‌تایبه‌تی شۆفێری ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان، ریسك به ژیانی خۆیانه‌وه نه‌كه‌ن و تا ئاستی ئاوه‌كه داده‌به‌زێت و ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه كۆتایی دێت، ئه‌و رێگایه به‌كارنه‌هێنن".