بارانبارین بەردەوام دەبێت

رێژەی بارانبارین لە شارەكانی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ئاشكراشی دەكات لە 24 كاتژمێری رابردووشدا رێژەی بارانبارین لە پارێزگای دھۆك لە ناوچەكانی دیكە زیاتربووە و كە لە دوێنێوە زیاتر 65 ملیم باران لە دھۆك باریووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە كاتی شەودا بارانبارین لە ھەموو ناوچەكان دەست پێدەكاتەوە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی

كەشناسی ھەرێمی كوردستان رێژەی بارانبارین لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات لە دھۆك رێژەی بارانبارین لە پارێزگاكانی دیكەی كوردستان زیاتر بووە.

رێژەی بارانبارین لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو
رێژەی بارانبارین لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو