به‌رپرسێكی دیكه‌ی كورد له كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، به‌رپرسێكی كورد، له پۆسته‌كه‌ی، كه به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركووكی كۆمپانیای بازرگانی بووه، دوورخرایه‌وه و كه‌سێكی دیكه له پێكهاته‌ی توركمان له شوێنه‌كه‌ی دیاریكراوه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، كه واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌سه‌ره‌وه، (دلشاد عه‌باس عوسمان) له پۆسته‌كه لادراوه و كه‌سێكی دیكه به‌ناوی (ئه‌سین ته‌حسین عوسمان)، له پێكهاته‌ی توركمان، له شوێنه‌كه‌ی دانراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه پێشتر پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركووك به هاوبه‌شی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی پارێزگاكه دابه‌شكراوه و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پشكی پێویستی خۆی له پۆسته‌كان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، لادانی به‌رپرسانی كورد له پارێزگاكه ده‌ستیپێكردووه.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی كورد، راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا عێراقییه‌كان كرا.
ا. م