فڕۆكه‌كانی عێراق 45 چه‌كداری داعش له سووریا ده‌كوژن
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی هێزه عێراقییه‌كاندا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی هه‌جین له‌ناو خاكی سووریا، 45 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژراون.
وه‌ك فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێداوه، "هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی "ئێف 16"ی عێراقییه‌وه ئه‌نجامدراوه و كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوه‌یان له سێ شوێنی جیاواز له ناوچه‌ی هه‌جین كردۆته ئامانج".
له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپاتكراوه‌ته‌وه، "له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا 45 تیرۆریست كوژراون، له‌ناویاندا هه‌ریه‌ك له خاوه‌ن پۆسته‌كانی "سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی وه‌زیری جه‌نگ، جێگری وه‌زیری جه‌نگ، به‌رپرسی سه‌ربازی جه‌زیره، ئه‌میرێكی میدیایی، نامه‌به‌ری خودی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی كۆمسیۆن، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی داعش و تیرۆریستێكی دیكه، كه پێشتر گرنگترین فه‌رمانده‌ی رێكخراوی قاعیده بووه" هه‌ن".
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق پێگه‌كانی داعش له‌ناو خاكی سووریا ده‌كه‌نه ئامانج، پێشتریش چه‌ندین جار هێرشی ئاسمانییان له‌ناو خاكی سووریا ئه‌نجامداوه، به‌تایبه‌ت له سنووری نێوان عێراق و سووریا و ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له دیوی سووریا، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی ماددی و گیانی زۆریان به چه‌كدارانی داعش گه‌یاندووه.
H.B