له ناو نه‌خۆشخانه‌ی "فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر" شه‌ڕ روویداوه
K24 - هه‌ولێر:
به گویره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان24 كه‌وتووه، له ناو هۆڵی پێشوازی نه‌خۆش و برینداره‌كانی، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر، شه‌ڕ روویداوه و چه‌ند كه‌سێك به چه‌قۆ و بۆكس له ناو هۆڵی نه‌خۆشخانه‌كه له یه‌ك ده‌ده‌ن و ره‌وشی نه‌خۆشخانه‌كه شێواوه.
كه‌سێك كه ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه و بۆ كوردستان24 ناردووه ده‌ڵێت" زاوه‌كه‌م بریندار بووه و گوللـه‌ی به‌ركه‌وتبوو، بۆ چاره‌سه‌ركردن بردبوومه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر،به‌ڵام له‌وێ بینیم كۆمه‌ڵه كه‌سێك شه‌ڕیان كردبوو، له ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به‌رببوونه گیانی یه‌كتری، به لامانه‌وه سه‌یر بوو كه نه‌خۆشخانه‌كان پاسه‌وانیان هه‌یه و كه‌چی خه‌ڵكانێك به چه‌قۆوه هاتوونه‌ته ناو هۆڵ و قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه و شه‌ڕ ده‌كه‌ن".