ئه‌مشه‌و پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه
K24 - سلێمانی:
بڕیاره ئه‌مشه‌و، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه، له شاری سلێمانی كۆببنه‌وه و تاووتوێی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ن.
دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حزبه‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو پارتی ده‌رگایان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌شداری له پێكهێنانی حكوومه‌تدا بكه‌ن.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ گۆڕان رێككه‌وتوون، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و پابه‌ندی هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانیش ده‌بن.
ئ. م