به‌هۆی په‌یكه‌ری مام جه‌لال گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك دەستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
بەھۆی ئامادەبوونی لە رێوڕەسمی دانانی پەیكەری جەلال تاڵەبانی، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك لەلایەن دژەتیرۆری عێراق دەستگیر كرا.
به گوێره‌ی ھەواڵێكی میدیاكانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەقید ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك, لە ماڵەكەیدا لەلایەن دژەتیرۆری عێراق دەستگیركراوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە رێوڕەسمی دانانی پەیكەری جەلال تاڵەبانی، لە قەڵای كەركووك ئامادەبووە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ پەیکەرێکی مام جەلال لەسەر قەڵای کەرکووك و لەتەنیشت کۆمەڵێک وێنەی شەهیدانەوە دانرا، بەڵام چەند کاتژمێرێك دوای دانانی پەیکەرەکە, هێزە عێراقيیەکان, داوای هەڵگرتنی پەیکەرەکەیان لەبەرپرسانی یەکێتی کردووە.
بەرپرسێکی باڵای یەکێتيیش بە کوردستان24ی راگه‌یاند، ئەو پەیکەرە بەفەرمی لەلایەن حزبەوە درووست نەکراوە، بەڵکو لەلایەن خێرخوازێکەوە دروست کرابوو لەسەر قەڵای کەرکووك دانرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک هێزە عێراقیيەکان هاتن و داوای لابردنی پەیکەرەکەیان کرد بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت.
ئەو بەرپرسەی یەکێتیی راشیگه‌یاند، هەرچەنده هەوڵی زۆر درا په‌یكه‌ره‌كه‌ی مام جه‌لال لانه‌برێت، بەڵام هێزە عێراقیيەکان رازى نەبوون و داوایان کرد کە پەیکەرەکە هەڵگیرێت، بۆیە ئێستا پەیکەرەکە هەڵگیراوەو لە شوێنێکی دیکە دادەنرێتەوە.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو، ئه‌و هێزانه به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچانه به داگیركراو وه‌سف ده‌كات.
ا. م