له مه‌راسيمێكدا بۆ بانگهێشتكردنى "شه‌يتان" دايكه به‌ساڵاچووه‌كه‌يان خه‌ڵتانى خوێن كرد
K24 – هه‌ولێر:
برايه‌ك و دوو خوشك له وڵاتى پيرۆ دانيان به‌وه‌دا ناوه، دايكه به‌ساڵاچووه‌كه‌يان له رێوڕه‌سمێكى ئه‌هريمه‌نيى "شه‌يتانى" ترسناكدا كوشتووه و ريخۆڵه‌يان ده‌رهێناوه.
تيودورا كسايلاهۆ دايكى سێ كوڕه‌كه‌يه، ته‌مه‌نى 75 ساڵ بووه. كوڕه گه‌وره‌كه‌ى ناوى مارسيلينا سوان ته‌مه‌نى 46 ساڵه و كچه ناوه‌نجييه‌كه‌ى پێرسى كوسپى ته‌مه‌نى 41 ساڵه و كچه بچووكه‌كه‌شى ئوريليا كوسپى ته‌مه‌نى 38 ساڵه و ئه‌و خوشك و برايه له‌سه‌ر فه‌رمانى كه‌سێك كه به "گه‌وره‌ى تاريكى" ناويان بردوو، خوێنى دايكى خۆيان رشتووه.
پۆليس تۆمه‌تباره‌كانى ده‌ستگيركردووه و خوشكه بچووكه‌كه دانى به‌وه‌دا ناوه، رێنماييان پێگه‌يشتووه، تا خوێنى دايكيان بڕێژن بۆ ئه‌وه‌ى شه‌يتان بێت بۆ لايان و مه‌راسيمه‌كه‌يان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامداوه.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، پۆليس له ناوچه‌يه‌كى شاخاوى باكوورى پيرۆ ته‌رمى ئه‌و ژنه‌ى دۆزيوه‌ته‌وه.
رێگه‌پێدراوى پۆليسى پيرۆ، جۆليۆ توريبلانكا، به كه‌ناڵى (Peru 21)ى راگه‌ياندووه، ئوريليا چاوى دايكى ده‌رهێناوه.
له وڵاتى پيرۆ توندترين سزا، زيندانى هه‌تا هه‌تاييه و سزاى له سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانباراندا جێبه‌جێ ناكرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر