شه‌ڕ له نێوان هه‌سه‌ده و سوپاى سوورياى ئازاد روويدا
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كانى سه‌ر به توركيا (سوپاى سوورياى ئازاد) له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له باكوورى خۆرئاواى سووريا رووبه‌ڕووى يه‌كدى بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕو پێكدادان له نێوانياندا هاتووه‌ته ئاراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى رۆيته‌رز شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه له ده‌وروبه‌رى گوندى عه‌ين دقنه و بنكه‌ى منگى ئاسمانى نزيك باكوورى حه‌له‌ب روويداوه.
رۆيته‌رز ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانى توركيا بۆردومانيان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات چڕكردووه‌ته‌وه.
رۆژهات رۆژ، گوته‌بێژى هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل رايگه‌ياند، شه‌ڕى توند و گه‌وره له ناوچه‌ى عه‌ين دقنه له نێوان ئێمه و هێزه‌كانى توركيا و به‌كرێگيراوه‌كانيان روويداوه.
مسته‌فا بالى له سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ئاشكرايكرد، ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى به‌رهه‌ڵستكارى سه‌ر به توركيا كوژراوون و ژماره‌يه‌كيشيان به ديل گيراوون.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و شه‌ڕو پێكدادان و بۆردومانه ئامانج لێى هه‌وڵدانى سوپاى توركيايه بۆ پێشڕه‌ويكردن به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
پێشتر چه‌كدارانى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا رايانگه‌ياندبوو، ئه‌وان شان به شانى سوپاى توركيا شه‌ڕ له دژى جه‌نگاوه‌ره كورده‌كانى باكوورى خۆرئاواى سووريا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.