سوپای عێراق: له كه‌ركووك نه‌كشاوینه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای عێراق ئه‌و راپۆرتانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له چه‌ندین پێگه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن كۆتایی به پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش و ئه‌و گرووپانه بهێنن كه سوپای عێراق به "جوداخوازه‌كان" ناویان ده‌بات.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی زۆریان له‌سه‌ر پێگه چۆڵه‌كانی سوپای عێراق له پارێزگای كه‌ركووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق له كه‌ركووك ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوویش وێنه‌ی هاوشێوه بڵاوكرابوونه‌وه.
له پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه خه‌ڵكی كوردستان و زۆرینه‌ی دانیشتوانی كه‌ركووك ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، هێزه‌كانی عێراق به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی (وه‌ك ئه‌وه‌ی جێگری سكرتێری گشتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه رۆژانی دواتر ئاماژه‌یان پێدا) ھێنرانه‌وه كه‌ركووك و سه‌نگه‌ره‌كانی باشووری شاره‌كه و ناوچه‌كانی داقووق و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه‌یان بۆ هێزه عێراقییه‌كان چۆڵكرد، تا ئێستا دۆخی ئه‌منی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه به ناسه‌قامگیریی ماوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن: "هه‌ندێك له په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ناڕاست و پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و باسی كشانه‌وه‌ی پۆلیسی فیدراڵی و هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كان به‌رده‌وامن له ئه‌ركی ئاسایی خۆیان هیچ هێزێك نه‌كشاوه‌ته‌وه".
لیوا روكن معه‌ن سه‌عدی، فه‌رمانده له هێزه‌كانی دژه تیرۆر كه پاش هاتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات بۆ ناوچه‌كه ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی دۆسێی ئه‌منی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی درایه ده‌ست، ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان له كه‌ركووكن و به ته‌واوی هێز و یهدهگهكانیشهوه له شوێنی خۆیانن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كۆتایی به داعشه‌كان و "جوداخوازه‌كان" ده‌هێنین ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌وڵی تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك و ده‌وربه‌ری بده‌ن".
به‌رپرسانی عێراق "جوداخوازه‌كان" بۆ ئه‌و كوردانه به‌كارده‌هێنن كه له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان 93% یان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه.
مانگی رابردوویش میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌ی سیاسی كه ناویان نه‌هێنابوون، ئاماژه‌یان به جووڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به ئاراسته‌ی كه‌ركووك كرد، به‌ڵام ئه‌و كاتیش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به ناڕاست ناوی بردن.
كه‌ركووك شاریكی فره پێكهاته‌یه و كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كریستیانه‌كانی تێدا ده‌ژین و له ده‌ستووری عێراقدا وه‌ك "ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر" له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ناوبراوه. هه‌ر چه‌نده كمورد به به‌شێكی دانه‌بڕاوی خاكی كوردستانی ده‌زانێت.
كاتێك له ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش به‌شێكی پارێزگاكه (قه‌زای حه‌ویجه و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری)ـیان داگیركرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پاریزگاكه‌ی له هێرشی داعش پاراست و شه‌هید و برینداری زۆریان له‌و ناوچانه‌دا كرده قوربانیی ئارامی خه‌لكی ئه‌و ناوچانه.
له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه تا ئێستا ناوچه‌كه به نائارامی ماوه‌ته‌وه‌و هێشتا رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر شیوازی داهاتووی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه نه‌كراوه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 14 ساڵه حكومه‌ته‌كانی عێراق مادده ده‌ستوورییه‌كانی په‌یوه‌ست به پارێزگاكه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتنه ژێر به ژێرانهیشكه له‌سه‌ر كه‌ركووك كراون، به‌ڵام نه‌توانراوه پارێزگار بۆ پارێزگاكه دابنرێت و ئه‌نجوومه‌نی شه‌رعی پارێزگای كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی هه‌موو پێكهاته‌كان له شاری كه‌ركووك كۆببنه‌وه.