كونسۆڵی پێشووی توركیا له موسڵ: حكومه‌تی توركیا ئێمه‌ی راده‌ستی داعش كردین
K24- هه‌ولێر:
ئۆزتورك یه‌ڵماز، كونسۆڵی پێشووی توركیا له موسڵ، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له ساڵی 2014 ئه‌و و كارمه‌ندانی كونسۆڵخانه‌ی توركیایان له موسڵ راده‌ستی رێكخراوی داعش كردبوو.
به‌گویره‌ی رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی، "ئۆزتورك یه‌ڵماز، جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن جه‌هه‌په كه یه‌كێك له‌و بارمتانه بوو كه له‌ناو كونسۆڵخانه‌ی توركیا له موسڵ كه‌وتبوونه ده‌ست رێكخراوی داعش، رووی قسه‌كانی له مه‌ولود چاویش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و حكومه‌تی ئه‌ردوغانی به راده‌ستكردنیان به داعش له عێراق تۆمه‌تبار كرد".
رۆژنامه‌ی زه‌مان نووسیویه‌تی، "ئۆزتورك له قسه‌كانیدا له‌ناو په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردوغانی گرت و گوتی، له‌كاتێكدا ئێوه باس له ئۆپۆزسیۆنێكی میانڕۆ له ئیدلب ده‌كه‌ن، ئه‌ی بۆچی پارێزگاری له گروپێكی تیرۆریستی ده‌كه‌ن كه 25 هه‌زار كه‌سی توندڕه‌وی هه‌یه؟ بۆچی باوه‌شی بۆ ده‌كه‌نه‌وه؟ ئێوه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌وانتان له حه‌له‌ب له‌ئه‌ستۆ گرت و شكستتان هێنا، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه له ئیدله‌بیش شكست ده‌هێنن".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "چاویش ئۆغلۆ هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی ئۆزتورك پێ نه‌بووه، له‌كاردانه‌وه‌كه‌یدا ته‌نیا به ئۆزتوركی گوتووه: ئه‌و كات تۆ هه‌وڵتدا له‌داعش بشاریته‌وه كه كونسۆڵی توركیای، له‌كاتێكدا تۆ چه‌ندین جار هاتوویته لای من بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی باڵیۆزت پێ بده‌م".
له رۆژنامه‌كه‌دا نووسراوه، "په‌رله‌مانتارانی حزبی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی چاویش ئۆغلۆیان ره‌تكرده‌وه، له‌كاتێكدا یه‌ڵماز قسه‌كانی ئۆغلۆی به درۆ و بێ بنه‌ما وه‌سف كرد و ئه‌وی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وانی راده‌ستی داعش كردووه و دواتریش ده‌ستی داوه‌ته درۆكردن".
ئۆزتورك جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌و به هه‌وڵ و كۆششی خۆی پۆستی كونسۆڵی به‌ده‌ستهێناوه"، گوتیشی "ئه‌و ره‌فتارانه‌ی چاویش ئۆغلۆ سووك و بێ نرخن و بۆ كه‌سایه‌تی پیاوێكی ده‌وڵه‌ت ناگونجێن".
وه‌ك له رۆژنامه‌كه‌دا نووسراوه، دوای ئه‌و ده‌مه‌قاڵێیه‌ی نێوان ئۆزتورك و چاویش ئۆغلۆ، په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشتووه.
كاتێك له‌ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هێرشی سه‌ر شاری موسڵیان كرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌و شاره‌دا گرت و، ستافی كونسۆڵخانه‌ش كه له 49 كه‌س پێكهاتبوون، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگ وه‌ك بارمته له‌ده‌ستی ئه‌وان مانه‌وه، دواتر به‌بێ به‌رامبه‌ر ئازادكران، ئه‌م ئازادكردنه‌شیان گومانی زۆری رای گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و، نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به رێكخراوی داعش دانا، تائێستاش قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ژێربه‌ژێره‌كانی نێوان داعش و توركیا ده‌كرێن.
دوای ئازادكردنی ئۆزتورك له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه، له ساڵی 2015 چووه ریزه‌كانی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په و، ئێستا جگه له‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ی ئۆپۆزسیۆنه، له‌سه‌ر لیسیتی هه‌مان حزب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیاشه.