ته‌واوی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فراکسیۆنەکان لەسەر دابەشکردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ یەکلایی کردنەوەی لیژنە هەمیشەیيەکانیش، ته‌نیا دوو رێگە لە بەردەم فراکسیۆنەکانە.
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، دوا وادەیە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی لێژنەکانی په‌رله‌مانی كوردستان.
وه‌ك قۆناخی کۆتایی پێکهێنانی لیژنەکان، فۆڕمێك خراوه‌ته به‌رده‌ست فراکسیۆنەکان و دابەشکردنی لێژنەکان بەسەر فراکسیۆنەکاندا کۆتایى هاتووە، ئەوەی ماوەته‌وه دیاركردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لێژنەکانه، سەرۆک فراکسیۆنەکان بێ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبنەوە و خۆیان یەکلای دەکەنەوە، رۆژی دووشەممە کۆتا وادەیە و دەبێت فۆڕمه‌كان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی بكرێنه‌وه.
بۆ یەکلایيکردنەوەی لێژنە هەمیشەیيەکان، دوو رێگە لەبەردەم سەرۆک فراکسیۆنەکانە، گەیشتنە رێککەوتن، یان هەڵبژاردن لە نێو لێژنەکان، کە بە زۆرینە یەکلایى دەکرێتەوە. رێگەی دووەم گرفت، کە بە زۆرینە یەکلای ده‌کرێتەوە، دروست دەکات.
لیژنە هەمیشەیيەکانی په‌رله‌مانی كوردستان 15 لێژنەن, 4 لێژنەیان كه سه‌ره‌كین، داواکاریی زۆریان لەسەرە، لایەنەکان چاویان لەو لێژنانەیە، کە وەزارەتيان له حكوومه‌ت به‌رنەکەوێت، بە تایبەت لێژنەی دارایی و سامانە سروشتیيەکان و دەستەی نەزاهە و پێشمەرگە و شارەوانیيەکان.
ئ. م