بۆ یهكهمجاره كوردێك بۆ خهڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بهربژێر بێت
بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا کوردێکی رۆژهەلاتی کوردستان دەبێتە پاڵێوراوی بەدەست هێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا. عەلی رەزا بیرانوەندی گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێران دوای ئاستە باشەکەی لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا، بووەتە یەکێک لەو سێ بهربژێرهی کۆتاییانەی کیشوەری ئاسیا بۆ بەدەست هێنانی ناسناوی باشترین یاریزان.
عەلی رەزا بیرانوەند یاریزانە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەو ئاستە باشەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا پێشکەشی کرد، بووەتە یەکێک لە پاڵێوراوانی بەدەست هێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2018ـی کیشوەری ئاسیا.
گۆڵپارێزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مۆندیالی رابردوو یەکێک لەو یاریزانانە سەرەکیانە بوو کە بووە هۆی ئەنجامە باشەکانی هەڵبژاردەی ئێران و تا دوا خولەکیش نزیک بوون بلێتی قۆناخی شازدە بەدەست بێنن.
بیرانوەندی26 ساڵان لە رووسیا توانی لێدانی سزای کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بگەرێنێتەوە و لەو کاتەوەش دەنگدانەوەیەکی باشی لە جیهاندا دروست کرد.
بیرانوەند دەبێتە یەکەم یاریزانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئێران یاری بکات و بهربژێر بێت بۆ بەدەست هێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا و بەو پێیەی تا ئێستا هیچ یاریزانێکی کورد لە مێژوودا ناوی لە لیستی کۆتایی نەبووە.
کوردە گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ئێران دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی رووسیا، چەند ئۆفەرێکی بیانی پێگەیشت، بەڵام دواجار بریاریدا کە لە ریزەکانی یانەی پێرسپۆلیس بەردەوام بێت و هەر لەم ساڵەدا لەگەڵ یانەکەی گەیشتنە فاینالی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، بەڵام نەیانتوانی ناسناوەکە بەدەست بێنن.