دوای ماچ و وێنەی سێڵفی دەستیان بە کوشتنی یەکتری كردهوه
K24 - ههولێر:
بەهۆی جەژنی رەمەزان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی سەر بە سووپای ئەفغانستان، ئاگربەستییان راگەیاند و دەستیان کرد بە گرتنی وێنە سێڵفی و جەژنە پیرۆزە، لەگەڵ تەواوبوونی جەژن، تاڵیبان وەک ئەوەی قەرزی لەسەربێت، ئەمڕۆ چوارشەممە ( 20/06/2018) 30 سەربازی سوپای ئهفغانستانی کوشت.
دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزان، حکوومەتی ئەفغانستان داوای لە تاڵیبان کرد، بۆ بەڕێکردنی جەژنێکی ئارام، ئاگربەست رابگەیەنن، تاڵیبانیش رهزامهندی دهربڕی.
لە رۆژانی جەژن چەند چەکدارێکی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستان بە چەک و رومانە و ئاڕ پی جی چوونە لای یەک و جەژنە پیرۆزەیان لەیەک کرد، تەنانەت ئەملاولای یەکیشیان ماچکرد.
خەڵکی ئەفغانستانیش بەهۆی خوێنڕشتنی بەردەوام، داوایان کرد کە ئەو ئاشتییە بەردەوم بێت و ئیدی ئەو وێنە سێڵفیانە ببێتە کارێکی رۆژانە، بەڵام وەک هەمیشە هیواکەیان فەرامۆشکرا و دوای جەژنە پیرۆزە چوونەوە شوێنەکانی خۆیان لە جیاتی شیرینی جەژن، دەستیانکرد بە گوولە گۆڕینەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز :"چەکدارانی تاڵیبان لە هەرێمی بهدغیس هێرشیانکردۆتە سەر دوو خاڵی پشکنین و بەهۆیەوە 30 سەربازی سوپا کوژراون".
ئەم هێرشەی تاڵیبانیش هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی جەژنی رەمەزان و بەسەرچوونی وادەی ئاگربەست.