به ڤيديۆ.. ئه‌ردۆغان بوورايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له كاتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژندا سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بووراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركى له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌ردۆغان بۆ چه‌ند خوله‌كێك هۆشى له‌ده‌ستداوه و دواتر هاتووه‌ته‌وه سه‌ر خۆى و به‌شدارى له مه‌راسيمى جه‌ژندا كردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌ردۆغان به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى شه‌كره‌وه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه تووشى بووه، له هۆش خۆى چووه و ئێستا ته‌ندرووستى جێگيره.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م چركه ساتدا پاسه‌وانه‌كانى فرياى كه‌وتوون و تيمى ته‌ندرووستى پێى گه‌يشتووه و پاسه‌وانه‌كانى رێگه‌يان نه‌داوه ميدياكاران بچنه ناو ئه‌و مزگه‌وته‌وه كه نوێژى تێدا كردووه.
President Erdoğan says he is well after suffering health problem during Eid prayers https://t.co/VXpKbSOvf7 pic.twitter.com/7ZXob1X9O1
— Hürriyet Daily News (@HDNER) ٢٥ يونيو، ٢٠١٧
ئه‌ردۆغان كه پێشتر ياريزانى تۆپى پێ بووه، به ته‌ندرووستييه‌كى باشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
ناوبراو ئێستا ته‌مه‌نى 63 ساڵه و له 2003ه‌وه گه‌يشتووه‌ته ده‌سه‌ڵات و بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زيران و له 2014دا بووه‌ته يه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى توركيا له لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه به شێوه‌ى راسته‌وخۆ.
Cumhurbaşkanı Erdoğan Bayram Namazı Için Geldiği Camide Kısa Süreli Rahatsızlık Geçirdi https://t.co/SjpWzh0oHb
— Tez Haber (@TezHaber) ٢٥ يونيو، ٢٠١٧