ساته‌كانی كۆتایی ژیانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح
K24 - هه‌ولێر:
دوو رۆژ به‌ر له كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حووسی، كه هاوپه‌یمانی ئێرانن، ده‌چنه سه‌ر یه‌كێك له ماڵه‌كانی ساڵح له سه‌نعای پایته‌خت.
له‌و كاته‌ی ڤێلاكه‌ی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن تاڵان ده‌كه‌ن، چه‌ند وێنه‌یه‌كی بوتڵی خواردنه‌وه كحوولییه‌كان و مێزێكی رازاوه ده‌گرن و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
حه‌مید رزق، به‌رپرسی دیاری حووسییه‌كان، كه كه‌مینه‌ی شیعه‌ن له یه‌مه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان نووسیبووی: "خائینی گه‌وره ساڵح و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می جه‌نگ و گه‌مارۆ و كۆلێرادا به‌م شێوه‌یه ژیاون".
چه‌كدارانی حووسی به په‌له و به‌بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ك بۆ سزادانی ساڵح ته‌مه‌نی 75 ساڵ، ده‌ستییان به جموجۆڵ كرد، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی زانیان كه هاوسۆزی خۆی ده‌گۆڕێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا هه‌ڵده‌داته‌وه.
دوای سێ ساڵ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حووسییه‌كان، ساڵح شه‌ش رۆژ به‌ر له كوژرانی، داوای كرد لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌ڵبداته‌وه.
كوژرانی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، به بێهیوابوونی سعوودیه لێكده‌درێته‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌موو ئومێدێكی له‌سه‌ر ساڵح و هێزه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، كه پێشتر به‌شێك بوون له سوپای فه‌رمی یه‌مه‌ن، هه‌ڵچنیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره پاڵپشتییان بكات و هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ بۆ كۆتاییهێنان به حوسییه‌كان، كه هاوپه‌یمان ئێرانن، پێكبهێنێت.
ترسی سعوودیه له‌وه‌دایه، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ببنه ناوه‌ندێكی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی حزبوڵڵای لوبنان له باشووری مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان درووست ببێت.
وێڕای بۆردومانی به‌رده‌وام و هێرشه ئاسمانییه‌كان و گه‌مارۆ، به‌ڵام حووسییه‌كان توانیویانه پارێزگاری له‌و ناوچانه بكه‌ن كه ده‌ستییان به‌سه‌ردا گرتووه، سه‌نعای پایته‌ختیش یه‌كێكه له شوێنه ستراتیژییه‌كان.
مانگی رابردووش حووسییه‌كان مووشه‌كێكی بالیستی دوورهاوێژیان ئاراسته‌ی ریازی پایته‌ختی سعوودیه كرد، كه دواتر باس له‌وه ده‌كرا، مووشه‌كه درووستكراوی ئێرانه و دراوه‌ته حووسییه‌كان.
ئێستاش سعوودیه، هیواكانی به ئه‌حمه‌د عه‌لی، كوڕی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح هه‌ڵچنیوه، بۆ ئه‌وه‌ی به سوودوه‌رگرتن به په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمارات، ئه‌و كارانه‌ی باوكی ته‌واو بكات، كه به‌هۆی كوژرانی به‌بێ ئه‌نجام ماونه‌ته‌وه.
كوژرانی ساڵح، دوای 40 ساڵ له بوونی ئه‌و كاره‌كته‌ره و رۆڵی له نه‌خشه‌ی مێژووی نوێی یه‌مه‌ن دێت، به درێژایی مێژوو، ئه‌و وڵاته، خاوه‌ن داهاتێكی كه‌م و چه‌كدارێكی زۆره، به‌هۆی دابه‌شبوونی هاوسۆزی ئایینی و تایه‌فییه‌كانیش، ملكچه‌ی دراوسێ به‌هێزه‌كانی بووه، به‌تایبه‌تیش سعوودیه.
شه‌ڕی حووسییه‌كان
ساڵح یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌مه‌نه دوای یه‌كگرتنی وڵات له ساڵی 1990، به‌ڵام دواتر چه‌ند جارێك هاوسۆزی خۆی گۆڕیوه، له سه‌ره‌تای دووهه‌زاره‌كانیش، له‌گه‌ڵ حووسییه‌كان جه‌نگاوه، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ گۆڕانی هاوسه‌نگی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ویش هاوسۆزی خۆی گۆڕیوه.
له دوایین ساته‌كانی شانۆی سیاسی ساڵح، ئیماراتیش وه‌كو یارێزانێكی سه‌ره‌كی له قه‌یرانی یه‌مه‌ن ده‌ركه‌وت، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و وڵاته، راهێنانی سه‌ربازی به گرووپه چه‌كدارییه‌كان ده‌كرد، دواتریش رێگه‌ی به‌نده‌ری حه‌دیده‌یان ده‌گرته به‌ر له‌سه‌ر ده‌ریای سوور، كه پێگه‌ی حووسییه‌كانه و خاڵی تێپه‌ڕبوونی هاوكاری مرۆیی ملیۆنان یه‌مه‌نییه.
ساڵح ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هه‌بوو، وڵاتانی كه‌نداویش به‌به‌رده‌وام پاڵپشتی دارایی پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌بوونه، تا ئه‌و كاته‌ی ئیمارات بوو به ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه.
حه‌مزه حووسی، سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و میلیشیا شیعیه، رایده‌گه‌یه‌نێت، حووسییه‌كان گومانییان له هاوسۆزی و په‌یوه‌ندی ساڵح و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی رابردووش، چه‌كداره حووسییه‌كان ده‌ستییان به‌سه‌ر چه‌ندین بارهه‌ڵگر چه‌كی ئیماراتیدا گرتووه كه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ساڵح نێردراوه، هه‌ر بۆیه‌ش تاریقی كوڕی برای ساڵحییان كوشتووه.
جۆست هیلته‌رمان، له گرووپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانه‌كان روونیده‌كاته‌وه، رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی یه‌مه‌ن، ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له وڵاته‌كه زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "وێڕای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كان هێزێكی گرنگن، به‌ڵام سیاسه‌تییان تاقینه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كان به‌ده‌ست دوژمنه‌كانییان".
گوتیشی: "به‌ڵام ئه‌وه به‌مزووانه و به كاتێكی كه‌م روونادات، به‌ڵكو ململانێكه كه‌ڵه‌كه ده‌بیت و زۆرتر ده‌خایه‌نێت".
یارییه‌كی مه‌ترسیدار
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ریاز به به‌رده‌وامی هه‌وڵیداوه شۆڕشی ماركسییه‌ت له دژی پاشایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری رێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن تێكبشكێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ساڵی 1978 تاكو 2012، هاوكاری و پاڵپشتی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی كردووه، هه‌موو ئامانجه‌كه‌ش تێكشكاندنی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه بووه، به‌ر له‌وه‌ی بگاته شانشینی سعوودیه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی یه‌مه‌ن، له چوارچێوه‌ی شۆڕشه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" كه چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرته‌وه، ریاز بۆی ده‌ركه‌وت چیدیكه ساڵح ئه‌و هێزه سه‌ره‌كییه نابێت بتوانێت ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و پاڵپشتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كرد بۆ عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی جێگری.
دوای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كان هێرشییان كرده سه‌ر سعوودیه له ساڵی 2014، ریاز ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بۆردومانكردنییان كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌و هۆیه‌وه‌ش عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی، ناچار بوو رووبكاته ریاز.
له‌و كاته‌شدا، ساڵح مه‌ترسیدارترین یاری له مێژوویی ژیانی سیاسی خۆیدا كرد و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حووسییه‌كاندا كرد، كه ئایینزای شیعه‌ن و پێشتر ماوه‌ی هه‌زار ساڵ له‌و وڵاته فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه دوای ئه‌وه هات، له سه‌رده‌می ساڵح، یه‌مه‌ن خاوه‌نی سوپایه‌كی به‌هێز و چه‌ك و تانك و فڕۆكه و مووشه‌كی دوورهاوێژ بوو و شه‌ش جه‌نگی له دژی حووسییه‌كان به‌رپاكردبوو.
هاوپه‌یمانێتییه‌كی شێواو
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی كۆنگره‌ی میللی، هاوپه‌یمانێتی نێوان ساڵح و حووسییه‌كان، له مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه رووی له لاوازی كرد، به‌تایبه‌تیش كاتێك حووسییه‌كان، یاریده‌ده‌رێكی نزیكی ساڵحیان كوشت.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پشتیوانانی ساڵح هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان داوه، بۆیه حووسییه‌كان شوێنی مانه‌وه و ژیانی ساڵحییان له گه‌ڕه‌كی سیاسی سه‌نعا د‌یاریكردبوو، كه ماڵێكی خۆی بووه، جیرالد ڤایرستاین، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له یه‌مه‌ن رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای له‌ده‌ستدانی هاوپه‌یمانه‌كه‌یان، حووسییه‌كان له‌و ماوه‌ویه‌دا شه‌ڕێكی زۆرییان كردووه.
ڤایرستاین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، به تێپه‌ڕینی كات هێزه‌كه‌ی ساڵح توانایه‌كی ئه‌وتۆی شه‌ڕكردنی نه‌ده‌ما.
رۆژی 29ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، ئاڵۆزییه‌كان زیاتربوون و ره‌وشه‌كه ته‌قییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كان ویستوویانه ده‌رگای مزگه‌وتی گه‌وره و ئه‌و كۆشكه‌ی ساڵح بۆخۆی درووستی كردووه بۆیه بكه‌ن و تایبه‌تیان بكه‌ن به خۆیان.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی حووسی له كۆشكه‌كه‌ی ساڵح، پاسه‌وانان ته‌قه‌یان لێكردوون، دواتر به‌هۆی شاره‌زاییان له شه‌ڕی شاخ، حووسییه‌كان توانیان به به‌كارهێنانی نارنجۆك و چه‌كی سووك، كۆشكه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
به‌رپرسێكی باڵای پارتی كۆنگره‌ی میللی، كه ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، به رۆیته‌رزی راگه‌یاند، حووسییه‌كان ده‌یانه‌ویست چه‌كدارانی ساڵح چه‌كه‌كانییان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌و پارته رایگه‌یاند، حووسییه‌كان له ناو ماڵه‌كه‌ی ساڵح گووللـه‌یه‌كیان له سه‌ریدا و كوشتییان، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرتانه یه‌كناگرێته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ساڵح هه‌وڵی خۆرزگاركردنی داوه و حووسییه‌كان رێگه‌یان لێكردووه و دوای ده‌ستگیركردنی كوشتوویانه.
یاریده‌رێكی ساڵح و هاوكارانیشی ترسییان له‌وه هه‌بووه، حووسییه‌كان كوده‌تایان به‌سه‌ردا بكه‌ن و هه‌موویان بكوژن.