شەڕی نێوان مەلایەک و ژنێک ببینە

"شەڕەکە لەسەر حیجاب بووە"

مەلایەک لە ئێران لە شەقامێکی گشتی داوا لە ژنێک دەکات کە جلی داپۆشراوتر لەبەربکات، ئەمەش کاردانەوەی تووندی ژنەکەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مێترۆی بەریتانی، مەلاکە بە ژنەکە دەڵێت: "حیجابەکەت چاکبکە دەنا بە گرتت دەدەم".

ژنەکەش بە تووڕەبوونەوە بە مەلاکە دەڵێت: "بڕۆ حیجابی ژنەکەی خۆت چاکە".

پاشان ژنەکە بەهۆی تووڕەبوونەوە سەرپۆشەکەی بە تەواوی لادەبات و دەڕوا.

لە ئێران باڵاپۆشی بەزۆرە و ژنان بۆیان نییە لە دەرەوەی ماڵ، جیا لە دەمووچاویان هیچ شوێنیکیان دیار بێت، ئەمەش هەندێکجار دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان ژنان و "پۆلیسی رەوشتی"  کۆماری ئیسلامی.

H.J