پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر ھەرێمی كوردستان ھاتەدەنگ
K24 - ھەولێر
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داوا له حكومه‌تی به‌ریتانی ده‌كات فشار بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ لابردنی ئابڵوقه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له راپۆرتێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تیایدا پێشنیازی بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا كردووه، كه پێویسته سیاسه‌ته‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه رێگری بكات له‌وه‌ی كه ناكۆكی نوێ له‌نێوان لانه كوردییه‌كان و حكومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه دروست بێت و داواش له حكومه‌تی له‌نده‌ن ده‌كات، هه‌وڵبدات هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌رێگەی دیالۆگه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راپۆرتەكەدا لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای داوای له حكومه‌تی به‌ریتانی كردووه، كه بێده‌نگ نه‌بێت له پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا ده‌گرێت، به‌وه‌ی بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو.