چوار كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

لە سلێمانی و هەڵەبجەن

K24 - هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران کە سێ پیاو و یەک منداڵە بەم شێوەیەی خوارەوە:

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوەكەدا، روونیكردووەتەوە، سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، یەک تووشبووش لە پارێزگای سلێمانی بووە، كە بەهەمان شێوەی بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.

بەو پێیەش ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 212 كەس، لەو ژمارەیەش 68یان چاك بوونەتەوە، 2 هەڵگری ڤایرۆسی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئ. م