ئێران ئەم وڵاتە بە هێرشەکەی سەر شاری ئەهواز تۆمەتبار دەکات
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی هێرشیانکردە سەر نمایشێکی سەربازیی لە شاری ئەهوازی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات.
لە هێرشەکەی سەر شاری ئەهواز، 11 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون. بەرپرسانی ئێرانیش ئاشکرایانکردووە چوار کەس کە لەو هێرشە تێوەگلاون، دووانیان کوژراون و دووانیشیان دەستگیرکراوە.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی هێرشەکە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "تیرۆرستان و راهێنراوان کە لە لایەن رژێمە بیانییەکان چەک و پارەیان پێدەدرێت، هێرشیاکردۆتە سەر ئەهواز".
زەریف دەشڵێت: "ئێران، ئەمەریکا و سپۆنسەرانی تیرۆر لە ناوچەکە بە بەرپرس دەزانێت وە وەڵامێکی خێرا و حەماسییان دەدەینەوە".
نمایشی هاوشێوهی ئهوهی ئههواز ئهمڕۆ له زۆر ناوچهی دیكهی ئێران ریكخرابوو، له بهندهر عهباس و تارانیش نمایشی سهربازی كراوه.
H.J