هه‌ڵمه‌تێك بۆ بچووككردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستی پێكرد
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیاتنانه‌وه " الاصلاح والاعمار" رایگه‌یاند، هه‌وڵێك له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌ئارادایه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو له‌پێناو هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بۆئه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی بچووك بكرێته‌وه و ژماره‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمالریش ته‌نیا بۆ یه‌ك جێگر كه‌مبكرێته‌وه.
عه‌باس علێوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیاتنانه‌وه دووپاتیكرده‌وه، "زۆربه‌ی كوتله‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار له یاسای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی جێگران له 3 كه‌سه‌وه بۆ یه‌ك كه‌س كه‌مبكرێته‌وه".
هۆكاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، "سه‌رۆك كۆمار ئه‌ركێكی كه‌می له‌ئه‌ستۆیه و پێویست به‌وه ناكات ته‌نیا بۆ رازیكردنی كوتله سیاسییه‌كان چه‌ند جێگرێك بۆ سه‌رۆك كۆمار دابنرێن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات".
H.B