زانیاری نوێ لەبارەی کەیسی پۆلیسە سەربڕاوەکەی کەرکووک: ژنێک دەستگیرکرا

K24 - کەرکووک

شەوی رابردوو "یەکێک لە تۆمەتبارانی رووداوی سەربڕینی پۆلیسەکەی کەرکووک دەستگیرکرا، کە ژنە".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان 24ـی راگەیاند "پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی بکوژی بەهجەت ئەنوەر، لە ئەنجامدا ئافرەتێکیان دەستگیرکرد کە یەکێکە لە تۆمەتبارانی ئەو رووداوە".

بەهجەت ئەنوەر، ئەو پۆلیسە کوردە بوو کە رۆژی 24ـی ئەم مانگە بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لە شاری کەرکووک دۆزرایەوە.