ستێفن مانسفیڵد: ئەمەریكا و ئێران شەڕ ناكەن
K24 - ھەولێر
نووسهرێكی ناوداری ئهمهریكی رایدهگهیێنێت، ھیچ ئاماژەیەكی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمەریكادا نییە.
ستیڤن مانسفیڵد، نووسهری ناوداری ئهمهریكی لە لێدوانێكدا بە كوردستان24ـی راگەیاند "ھیچ ئاماژەیەكی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمەریكادا نییە، ھەردوو وڵات ئاشتی دەخوازن و جموجۆڵەكانی ئەم دواییانەش ھەڵوێستی سیاسین و ناچنە نێو جەنگەوە".
ستیڤن مانسفیڵد، خاوەن چەند كتێبێكە لە بواری ئاسایش و پڕ فرۆشترین پەرتووكیشی بە ناوی "موعجیزەی كورد"ـە.
ھ.م