تۆپخانه‌كانی توركیا عه‌فرین بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
تۆپخانه‌كانی توركیا، پێگه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له عه‌فرین بۆردومان ده‌كه‌ن و فڕۆكه‌ی چاودێریش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
له دوێنێ شه‌وه‌وه پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی نێوان توركیا و یه‌په‌گه ده‌ستیپێكردووه و ئه‌مڕۆش سوپای توركیا بۆردومانكردنی عه‌فرینی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
دوێنێ ئێواره‌ش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، سوپای توركیا هه‌وڵیدا له سنووری عه‌فرین هێرش بكات و له ده‌روازه‌یه‌كی نزیك گوندی بالیه له ناحیه‌ی بولبوله سنوور ببه‌زێنێت، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌په‌گه رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ناچاری كردن بكشێنه‌وه.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌و شه‌ڕه‌دا 4 سه‌ربازی توركیا له نێوان گونده‌كانی حه‌زوان و زیوان كوژراون.
به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له كه‌رتی عه‌فرین بڵاویكردو‌وه‌ته‌وه، سوپای توركیا كه له شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستی به بۆردومانكردنی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین كردووه، هه‌وڵیدا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك پێشڕه‌وی بكه‌ن، كه پێشتر بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین كردبوویانه‌وه و، له‌و هێرشه‌دا زریپۆشێكی سه‌ربازی ویستی بێته ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه كرایه ئامانج و تێكشكێندرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سایتی فه‌رمی هه‌سه‌ده، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی توركیا به‌نیازبوون له گوندی حه‌زوان هێرش بكه‌نه سه‌ر گوندی زیوان كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی لێیه، به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ناوچه‌ی شه‌هبا رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و 4 سه‌ربازی توركیان كوشت و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.