دەنگدانی تایبەت لە كەركووك بەڕێوە دەچێت

شێخ جەعفەر: سەردەمی ھەڕەشە بەسەرچوو
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا دەنگدانی تایبەت لە سنووری كەركووك دەستیپێكرد و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكان وەك چۆن لە ئەركدان بۆ پاراستنی كەركووك و ھەموو كوردستان، ئاواش لەبەیانی زووەوە دەنگ بۆ دیاركردنی چارەنووسی كوردستان دەدەن".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەكەكانی 70 ھێزی پێشمەرگە دوای دەنگدانی لە یەكێك لە بنەكانی دەنگدان لە كەركووك بە كوردستان24 گوت: "ھیچ كات وەك ئەمڕۆ دڵخۆش نەبوومە، چونكە ھەست دەكەم خوێنی شەھیدانمان بە فیڕۆ نەچووە و برینی بریندارەكانمان ساڕێژ دەبێت".

گوتیشی: "دەبێ ھەموو خەڵكی كوردستان دڵخۆش بێت، ئەمڕۆ خاكی كوردستان یەكی گرتەوە، ئەمڕۆژە پیرۆزبێ لە كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و تەواوی خەڵكی كوردستان".