زەریف: ئەمەریکا لە دەرئەنجامەکانی کوشتنی سولەیمانی بەرپرسیارە

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

K24 – هه‌ولێر:

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا دۆخی ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و زەریف رایگەیاند، هەر پێشهاتێک رووبدات بەهۆی کوشتنی سولەیمانی، ئەمەریکا لێی بەرپرسیارە.

بەهۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، تورکیا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیانی سەردانی عێراق نەکەن.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، لە هەڕەشەکانی بەردەوامە و بەڵێنی داوە. تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بکاتەوە.