مۆسكۆ: پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كانى سووريا له دانووستان به‌شدار بن
K24 – هه‌ولێر:
پرسى به‌شداريكردنى كورد له ديالۆگى نيشتيمانى سووريا، يه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى رووسيا و ئێران و توركيا بوو له شارى سوچى.
له وه‌ڵامى پرسيارێكدا سه‌باره‌ت به به‌شدارى كورد له دانووستانى نيشتيمانى سووريادا ئايا له‌و كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌دا باس كراوه، كه ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له ڤلاديمێر پوتن، سه‌رۆكى رووسيا و حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيا ئه‌نجامياندا، ديمترى بيسكۆڤ، وته‌بێژى كرملين رايگه‌ياند، هه‌ر سێ وڵات بڕياريانداوه كه كۆنگره‌كه‌ى داهاتوو به به‌شدارى هه‌مووان بێت.