حكومه‌تى هه‌رێم: فه‌ره‌نسا پشتگیرى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سايتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ژان ئييڤ لۆدريانى خسته‌ڕوو.
له سايته‌كه‌دا هاتووه: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ى و سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه، هیوایشی خواست ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌نجامێكی باشیان لێ بكه‌و‌ێته‌وه و ببنه هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانێكى جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند فه‌ڕه‌نسا هاوكار ده‌بێت و هه‌ردوولا هان ده‌دات بگه‌نه چاره‌سه‌ر".
دوای ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و كونسڵخانه‌ى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون، دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه بۆ چه‌ند دۆسیایه‌ك دروست كراون، تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر دوایین كار و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و لیژنانه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس. هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م كه‌ناڵه‌ی بۆ گفتوگۆ كراوه‌ته‌وه، به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و ببێته هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانێكی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى حكومه‌تدا هاتووه: "نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، دووباره سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنى كرد كه دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له پاریس پێشوازی له شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌و ئابڵۆقه سیاسی و دیپلۆماسیه‌ی شكاند كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنرابوو، پێزانینی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك ماكرۆن دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند گه‌لی كوردستان پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌یاد ناكات و به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه لێی ده‌ڕوانێت".