سه‌رۆك بارزانی له‌ هێرشی سه‌ر عه‌فرین نیگه‌رانه‌

"بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن"

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی توركیا و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و گیانله‌ده‌ستدان و قوربانیبوونی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و شاره‌ نیگه‌رانه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یامێكی بلاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌: "بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین".

هه‌روه‌ها هیوای خواستووه‌ "بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە".

له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتوویه‌تی: " بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت".

پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی هێرشەكانی سەر شاری عەفرین

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین.

هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە. بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.

مسعود بارزانی

22ـی 1ـی 2018