680 پشكی دیكەی حەج راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرەی ھەرێمی كوردستان،جگە لە بەشە فەرمییەكە، 680 پشكی دیكەی حەجی راگەیاند بۆ ئەوە كەسانەی دەیانەوێت سەردانی حەج بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومەرەی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ 13/8/2017 بڕیاری 680 پشكی حەج لە دەرەوەی بەشە فەرمییەكەی كوردستان رەزامەندی لەسەردرا".

لەو راگەیەندراوە ھاتووە: "لەبەر ئەوەی كاتەكە زۆر درەنگە و گرفتی گرتنی شوێن لەم ساتەوەختە لە وڵاتی سعوودیە ھەیە، بۆیە دەبێت بە پارەی زیاتر ئەنجامبدرێت".

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرە داواش دەكات ھەر كەسێك ئارەزووی ھەیە حەج بكات، لە 14/8/2017 پێداویستیەكان رادەستی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بكات.

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە