كه‌نه‌دا خوازياره راهێنان به سوپاى عێراق بكات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى كه‌نه‌دا ده‌خوازێت، سه‌رۆكايه‌تى نێرده‌ى راوێژكارانى ناتۆ بكات بۆ عێراق، به مه‌به‌ستى مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراق.
سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا، جا‌ستن ترۆدۆ رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه سه‌رۆكايه‌تى نێرده‌ى ناتۆ بۆ عێراق بكات.
له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لجيكا، وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى كۆڕێكيان به ناونيشانى (به‌ها هاوبه‌شه جيهانييه‌كان) ئه‌نجامدا.
ئه‌و كۆڕه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى وڵاتانى ناتۆ له برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو.
له ميانه‌يدا، جا‌ستن ترۆدۆ، رايگه‌ياند، "به‌ها ديموكراسييه‌كان رووبه‌ڕووى مه‌ترسى راسته‌قينه بوونه‌ته‌وه".
گوتيشى: "كه‌نه‌دا ئاماده‌يه چى پێويسته ئه‌نجامى بدات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسيانه".
پێشتر سه‌رۆكايه‌تى كه‌نه‌دا رايگه‌ياندبوو، چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى كه‌نه‌دى له پايزى ئه‌مساڵه‌وه روو له به‌غدا ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵ له عێراق ده‌مێننه‌وه.
بڕياره 250 سه‌رباز و 4 هێليكتۆپته‌رى كه‌نه‌دى ره‌وانه‌ى عێراق بكرێن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى پرۆگرامى مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراق جێبه‌جێ بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر