ئیڤانكا به جلی ناوماڵ و بێ مكیاج ده‌ركه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئیڤانكا به تراكسوتی ناو ماڵ و بێ مكیاج له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا دانیشتووه و خه‌ریكه خواردنی ده‌داتێ.
به هۆی سه‌رنجڕاكێشی و ناوبانگییه‌وه، ئیڤانكا تره‌مپ، بووه‌ته جێی بایه‌خی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌واداری هه‌یه.
ئیڤانكا تره‌مپ، له هه‌ندێك كاردا هاوكاری دۆناڵد تره‌مپی باوكی ده‌كات و له كۆشكی سپی‌دا رۆڵی پێدراوه و هاوكات له لایه‌ن باوكییه‌وه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی جیاجیا راسپێردراوه.