گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی له كۆرۆنا چاك بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له پۆستێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دكتۆر یاد نه‌قشه‌به‌ندی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی چاكبوونه‌وه‌ی خۆی له په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "سوپاس بۆخوا و سوپاس بۆهەمووان کۆرۆنام تێپەراند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "پاش ١٤ رۆژ کەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان، کەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینەکەم نێگەتیڤ بوو، واتە کۆرۆنام تێپەراند".
هه‌روه‌ها نووسسیویه‌تی: ده‌مه‌وێت وەك چاك بوویەکی کۆرۆنا لەم چەند خاڵەدا پەیامێك بدەم بە هاووڵاتیان:
١. زۆرینەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەك من.
۲. ئەو زۆرینەیەی وەك منن تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسراحەتکردن، خۆ کەرەنتینەکردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو، دورکەوتنەوە لە دڵە راوکێ و جێبەجێکردنی رێنمای پزیشکان سەردەکەون بەسەر کۆرۆنادا.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر تەنها پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بین بەکەمترین زیان کۆرۆنا تێ دەپەرێنین.
H.B