فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق تاوانی كوشتنی خێزانه كورده‌كه‌ی به‌غدا به‌توندی ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوانى تيرۆركردنى ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه كورده‌كه‌ی شاری به‌غدا به توندی ئیدانه ده‌كات و داوای هه‌رچی زوو ئاشكراكردنی تاوانباران له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندترین ده‌سته‌واژه ئه‌و تاوانه قیزه‌وه‌نه ئیدانه ده‌كات، كه شه‌وی رابردوو له به‌غدا ده‌رهه‌ق به خێزانێكی كورد ئه‌نجامدرا و تێیدا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به شێوازێكی دوور له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان كوژران، كه پێكهاتبوون له سێ كه‌س.
له‌كاتێكدا داوای ئاشكراكردنی تاوانبارانی تاوانه‌كه و راده‌ستكردنیان به دادگا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به سزا یاساییه‌كه‌یان بگه‌یه‌ندرێن، هه‌روه‌ها داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و جددیتر كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاسایشی گشتی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له‌و جۆره كاره بێزراوانه بكه‌ن، كه مرۆڤ و ئاسایش و نیشتمان ده‌كه‌نه ئامانج.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
16/9/2020
بەرەبەیانی دوێنێ (سێشەممە، 15-9-2020) لە بەغدا، دارا رەئووف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان بە دڕندانەترین شێوە لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکێکی بەغدا کوژران، کە بەوە ناسراوە ئەمنییەتێکی زۆری هەیە!
ئاشنا بابان، خوارزای دارا رەئووف، چیرۆکی چۆنییەتی کوژرانی خێزانی خاڵی بۆ کوردستان24 گێڕایەوە و ئاشکرای کرد، ماڵی خاڵی هەموو شتێکیان لە بەغدا فرۆشتووە و بەنیازبوون بگەڕێنەوە کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ ببن.
هەرچەندە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردبووەوە ئەو خێزانە سەربڕدراون، بەڵام ئاشنا دەڵێ "ئەوەی لە هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئێمە گەیشتووە ئەوەیە: خاڵم و خاڵۆژنم بە چەقۆ کوژراون، شیلانی کچی خاڵیشم بەستراوەتەوە و خنکێنراوە".
دارا و هاوژینەکەی لەدایکبووی ساڵانی پەنجاکانن، هەردووکیان خانەنشین بوون. دارا خەڵکی سلێمانییە و پێش خانەنشینبوونی بەڕێوەبەری گشتی بووە لە بەغدا، عالیەی خێزانیشی خەڵکی کۆیەیە و پێشتر بەڕێوەبەری بەشی مزگەوتەکان بووە لە دیوانی وەقفی سونی.
ئاشنا بابان دەڵێ: شیلانی کچی خاڵم پزیشکی دەرمانسازی بوو، چالاکوانیش بوو، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا زۆر یارمەتیی بریندارەکانی داوە.
ئاشنا باسی لەوەش کرد، ئەوان ماوەی هەفتەیەکە شوقەیەکیان لە سلێمانی بەکرێگرتووە بۆ ئەوەی کە ماڵی خاڵی گەڕانەوە، تێیدا نیشتەجێ ببن، "کەچی بەداخەوە چاوەڕوانین ئەمڕۆ تەرمەکانیان بگاتەوە و بەخاکیان بسپێرین".
لایەنە ئەمنییەکان کاتێک ئێوارەی دوێنێ هەواڵی کوژرانی خێزانەکەیان بە کەسوکاریان راگەیاندووە، بەگوتەی ئاشنا باسیان لەوە کردووە "رووداوەکە پیلانبۆداڕێژراو بووە و بەمەبەستی دزی بووە".
H.B