دوو رزگاربووی دەستی داعش خەلاتی "دایکە تێرێزا" یان وەرگرت
K24- دهۆك:
حوسێن قاییدی کۆڕو، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاربووەکانی دەستی داعش لە دهۆک، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری مومبای لە وەڵاتی هیندیستان، خەلاتی دایکە تێرێزا بە هەر یەك لە لەیلا تەعلۆ و ئیدریس بەشار بەخشرا، كه دوو رزگاربووی دهستی داعشن.
هەروەها لە میانەی ئەم خەڵاتکرنەدا، حوسێن قاییدی کۆڕو مەدالیای روومەتی وەرگرت بههۆی ئهو رۆڵهی لە رزگارکردنی رفێنداوەکانی دەستی داعش بینیویهتی.
لەیلا تەعلۆ، ژنێکی کوردی ئێزیدی خەڵکی شنگالە لە 3/8/2014 لەگەڵ دو لە منداڵەکانی بەناوەکانی سالار و سارە، کەوتبوونە دەستی داعش و له 9/4/2017 رزگارکرابوون.
ئیدریس بەشار، کوردێکی ئێزیدی خەڵکی گوندی کۆچۆ یە کە لە دەست داعش رزگاریببوو.
خەڵاتی دایکە تێرێزا بۆ ئاشتی و یەکسانی و دادوەری کۆمەڵایەتی، کار دەکات بۆ پەرسەندنی دۆزی دادوەری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە جیهان، بەو رێکخراو و کەسانە دبەخشرێت کە لە پێناو ئاشتی و یەکسانی و دادپهروەری کۆمەڵایەتی تێدەکۆشن، و لە ساڵی 2005 لە هیندیستان دامەزراوە، وەکو رێزگرتن بۆ دایکە تێرێزا Mother Teresaی بە رەسەن مەکەدۆنی کە لە 26/8/1910 لە سکۆپیا لەداییکبووە و لە 5/9/1997 لە شاری کەلکوتای هیندیستان کۆچی دواییکردووە.
H.B