به ڤيديۆ.. فڕۆكه‌وانێكى سعوودى ديارده‌يه‌كى سه‌ير له ئاسمان ده‌بينێت
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌وانى سعوودى (عه‌بدوڵڵا غامدى) گرته‌يه‌كى ڤيديۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا له به‌رزييه‌كى زۆره‌وه سێبه‌رى فڕۆكه‌يه‌ك به‌ديده‌كات و خۆى به ناو سێبه‌ره‌كه‌يدا ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه غامدى ده‌ڵێت: "له كاتى فڕينى فڕۆكه‌كه به‌سه‌ر هه‌وردا، تێبينى سێبه‌رى فڕۆكه‌يه‌كم كرد و ديمه‌نێكى زۆر ترسناكى هه‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له كاتى نزمبوونه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه، خۆر كه‌وتبووه پشتم و سێبه‌رى فڕۆكه‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌وره‌كان ده‌ركه‌وتبوو، وام هه‌ست ده‌كرد، سێبه‌رى فڕۆكه‌يه‌كى ديكه‌يه، به‌ڵام ديمه‌نێكى جوانى هه‌بوو، سه‌ره‌ڕاى ترسناكييه‌كه‌ى.