ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت میلیشیاكان بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فيدرالی
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی بەشی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا, بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ده‌بێت ته‌واوی میلیشیاكانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدرالی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
ئێلیزابێت ستیكنی, گوتەبێژی بەشی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا, له میانی گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ كوردستان 24، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له 5ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه قورسترین سزاكان بۆ سه‌ر ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ریی خۆیان ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه، كه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی پێشوو رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له ئێران به‌دیناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ویستی گفتوگۆی هه‌بێت.
ئ. م