ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
كەسێكی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران گیانی لەدەست دا، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بوو به 6 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكرد، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ كەسێك لە پارێزگای مەركەزی ئه‌و وڵاته بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، بەم شێوەیەش ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەكەوە ڤیانیان له‌ده‌ستداوه، گەیشتە 6 كەس.
بەپێی ئامارەكانی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا ئێستا ٧٨٥ کەس لەو وڵاته گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە و لە ژێر چاودێریدان، دوای ده‌رچوونی پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه له‌و رێژه‌یه، ٢٨ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، زۆربەی تووشبووان هی شاری قومن، بەڵام ڤایرۆسەکە بە هەموو ئێران‌دا بەرێژەی جیاواز بڵاوبووەتەوە.
H.B